ڕۆژی یەك شەممە ڕێکەوتی ١٣/١٠/٢٠١٩ سیمینارێک لە کۆلێجی یاسا لە لایەن مامۆستا.ئاسۆ حمە شین عبدالکریم بە ناونیشانی (الحقوق الدستورية والقانونية للأقليات في العراق واقليم كوردستان) پێشکەشکرا.
لەم سیمینارەدا تیشک خرایە سەر گرنگترین بنەما و شاکارەکانی جیاکردنەوەی هەردوو دەستەواژەی زۆرینە و کەمینە بەپێی کۆمەڵێک پێوەری یاسایی و زانستی، هاوکات دەستنیشان کردن و خستنەڕووی گرنگترین مافی ئەو کەمینانە لە ڕوانگەی مافە شارستانی و کارگێڕی و نەتەوەیی و ئایینیەکانیانەوە لە دەستور و یاسا بەرکارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پاشان بەراوردکردنی سەرجەمی ئەو مافانە لەگەڵ دەستوری وڵاتانی دراوسێ لەوانە دەستوری ئێرانی و تورکی و سوری بەو پێیەی ئەم وڵاتانە لەو جۆرە وڵاتانەن کە لەڕووی پێکهاتەوە کۆمەڵێک پێکهاتە و کەمینەی نەتەوەیی وئایینی و ژیاریی تێدا دەژین.
ا .
ا .