ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی ٢٤/١٢/٢٠١٨کۆلێجی یاسای زانکۆی جیهان- سلێمانی سیمینارێکی بۆهەردوو خوێندکار (شاڕێز فەتاح صڵاح الدین ) و (لانە ڕەشید حمە آمین ) خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەیانیانی کۆلێجی یاسا بە ناونیشانی (القانون الدستوري ‘نــظریة الدولة والنظم السیاسیة’) ڕێکخست.
سیمینارەکە بەئامادەبونی بەڕێز د. زانا جەلال سەعید سەرۆکی بەشی یاسا وبەڕێز د.اسماعیل نجم الدین زنگەنە مامۆستا لە بەشی یاسا و ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەش بەڕێوە چوو.
سەرەتای سیمینارەکە خوێندکاران باسی دەوڵەت و ئەرکانەکانی دەوڵەت و سیستمی سیاسی و گەشکردن وپێکهاتە و جۆرەکانی سیستەمی سیاسی کەدەوڵەتەکان پەیڕەوی ئەکەن و بەکاری ئەهێنن بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشێوەیەکی پێشکەوتوو جیاواز بەپێی جۆری دەوڵەت و زمان و شکڵی دەوڵەتەکە.
هەروەها جیاوازی کردن لەنیوان سیستمی سیاسی و یاسای و دەستوری لەڕووی فراوانی دەلالەتی هەریەکەیان لەلایەک و جیاوازی سیستمی سیاسی دەوڵەت کە ئایا تا چ ڕادەیەک جیاوازن و کامیان فراوانترن لە لایەکی تر.