ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی ٩/١٢/٢٠١٨کۆلێجی یاسای زانکۆی جیهان سلێمانی سیمینارێکی بۆخوێندکار (شامان سۆران حسن) خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەیانیان بە ناونیشانی (فەلسەفەی لیبڕالیزم و کۆمۆنیزم) لە زانکۆی جیهان رێکخست.
سیمینارەکە بەئامادەبونی بەڕێز د. زانا جەلال سەعید سەرۆکی بەشی یاسا و د.ئیسماعیل نجم الدین نامق ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەشی یاسا بەڕێوە چوو.
سەرەتای سیمینارەکە خوێندکار تیشکی خستە سەر هەردوو فەلسەفەی لیبڕالیزم و کۆمۆنیزم لەڕووی مێژویی و پڕەنسیپەکانیان ،هەروەها باسکردنی هەردوو ڕەگەزی سەرەکی فەلسەفەکان .
لە فەلسەفەی لیبڕالیزمدا ڕەگەزی سەرەکی بریتیە لەوەی بەرژەوەندی تاک لەپێش بەرژەوەندی گشتیەوەیە.
لەفەلسەفەی کۆمۆنیزمدا ڕەگەزی سەرەکی بریتیە لەوەی بەرژەوەندی گشتی لە پێش بەرژەوەندی تاکەوەیە.