لەڕێکەوتی ٢٠١٩/٧/١ سیمینارێک لەلایەن پ.ی.د.ڕێبوار زین الدین محمد ،پ.ی. د.نزار عەبدالقادر علی ،د.سیروان حامد ئەحمەد بە ناونیشانی (هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی بۆڵۆنیا پڕۆسێس) لە زانکۆی جیهان –سلێمانی پێشکەشکرا.
سەرەتای سیمینارەکە پ.ی د.ڕێبوار زین الدین تیشکی خستە سەر گرنگی پڕۆسەکەو لایەنە ئەرێنیەکانی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆسەیەو،لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە هەموو ئەو ئامادەکاریانەدا کە ئەنجامدراوە لە زانکۆی جیهان لە پێناو جێبەجێکردنی پڕۆسەکە.
لە تەوەرەی دووەمدا پ.ی. د.نزار عەبدالقادرعلی بەوردی تیشکی خستە سەر ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە لە بەشە زانستیەکان ئەنجام بدرێت، بەتایبەت لە لیژنەی زانستی بەشەکان،لە هەمان کاتدا هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی کەلەم بۆڵۆنیا پڕۆسێسەدا هەیە ، خاڵەکانی یەك بە یەك جیا کردەوە لەگەڵ سیستەمی کۆندا .
لە کۆتایدا د.سیروان حامد ئەحمەد ئاماژەی دا بە ئەو لایەنەی بۆڵۆنیا پڕۆسێس کە پەیوەندی خوێندکار و مامۆستا ڕێکدەخات ،لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە لەم سیستمەدا خوێندکار پێویستە ئاشنا بێت بە جێ بەجێ کردنی پڕۆسەکە ،بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئەو خاڵانەی خستە ڕووکە ئەم پەوەندیە ڕێکدەخات .