ڕۆژى دووشەمە بەروارى 15/10/2018 ۆرکشۆپێکى زانستى لە کۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان-سلێمانى بە ناونیشانى (یەکێتى پڕۆگرامى خوێندنى وانەى یاساى دەستورى )پێشکەشکرا.
ۆرکشۆپەکە بۆ مامۆستایانى وانەى دەستورى قۆناغى دووەم بۆ کۆلێجەکانى یاسا لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى سنورى سلێمانى بوو بە تایبەت زانکۆى سلێمانى و زانکۆى جیهان –سلێمانى و زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى ،بۆهەر سێ مامۆستا (د.اسماعیل نجم الدین نامق ) مامۆستا لە کۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان –سلێمانى و (د.کوردستان سالم سعید) مامۆستا لە زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى و(م .شاڵاو صباح عبدالرحمن ) مامۆستا لەزانکۆى سلێمانى .
شایەنى باسە ژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆ ئامادەى ۆرکشۆپەکە بوون بە تایبەت بابەتەکە پەیوەست بوو بە جێ بەجێ کردنى بڕیارو ڕاسپاردەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى .
لەکۆتایى ۆرکشۆپەکەدا کۆنوسێک نوسرایەوە و واژۆ کرا وەک پێشنیار بۆ لیژنەى باڵاى سەرپەرشتیکردنى پڕۆگرامەکانى خوێندنى پێنج ساڵى یاسا.
پێشکەشکار:د.اسماعيل نجم الدين ناميق, م.شاڵاو صباح عبدالرحمن، د.كوردستان سالم سعيد
ناونیشان:ەکێتى پڕۆگرامى خوێندنى وانەى یاساى دەستورى
لیستی ئامادەبوان