د. مقدام الجمیلی- سەرۆكی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، و دکتۆرتەها حەمەد، بڕیاردەری لیژنەكەو مامۆستا مەریوان نادر، لە سەرۆکایەتی زانكۆی سلێمانی لە 4-11-2020 و لەلایەن سەرۆكی زانكۆی جیھان-سلێمانی و ژمارەیەك لە سەرۆكی زانكۆكانی شاری سلێمانی و زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی گەرمیان پێشوازییان لێكرا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد.
پاشان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەخێرهاتنێكی گەرمی سەرجەم میوانەكانی كرد بۆ شاری سلێمانی، ئامانجی سەردانەکە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لیژنەکە و تاوتوێکردنی گرفت و کێشە کان بو.
لەمیانی كۆبوونەوەكەدا باس لە بەستنی كۆنفرانسێكی زانستی گەورە كرا لە شاری سلێمانی بۆ سەرجەم زانكۆكانی عیراق بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی عیراق.
پاشان شاندەکە سەردانی مەیدانی زانکۆی کردو لەگەل ئەنجومەنی زانکۆی جیھان-سلێمانی کۆبوەوە ، لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئومێد رەفیق سەرۆکی زانکۆی جیھان بەخێر ھاتنی شاندەکەی کردو پێناسەیەکی زانکۆی جیھان-سلێمانی کرد. پاشان سەرۆکی لیژنەکە وشاندی یاوەری باسیان لە ئامانجی سەردانەکەیان کردو زۆر خۆشحال بون بەو پێشکەوتنانەی لە زانکۆکانی کوردستان بەدەست ھاتوە. پاشان باسی لە پرۆژە یاسای زانکۆ تایبەتەکان کردو کە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە و داوای کرد کە ھاوکارییان بین بۆ دەولەمەندکردنی یاسای خوێندنی تایبەت.
Related posts