سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٣/١١/٢٠١٩ بەئامادەبوونی پ.ی.د.ڕێبوار زین الدین محمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانست و خوێندنی باڵا ،م.هێمن ڕەشید ئاغا بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ و بەسەرپەرشتی م.ی.دلاوەر صاڵح مەحمود سیمینارێک لەلایەن خوێندکار (شامان سۆران حەسەن )خویندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی یاسا بەناونیشانی (قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ) بۆخوێندکارانی قۆناغی دووی بەشی وەرگێڕان پێشکەشکرا.
پێشکەشکار باسی لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کرد لەڕووی لایەنی کۆمەڵایەتی ،تاوانکاری ،یاسایی .
پاشان تەواوی ئەو لێکەوتە خراپانەی کە دەکەوێتەوە لە ناو کۆماڵگا بەهۆی هەڵەی تاکەکان خۆیان و نەبونی هۆشیاری یاسای و کۆمەڵایەتی خستە ڕوو.
لەکۆتایدا ئەو ڕوداوە مەتریسیدارە ئابڕوو بەرانەی ناو کۆمەڵگای باسکرد کە لە ڕێگەی ئامێرە ئەلکترۆنیەکانەوە کراون و خستنە ڕووی ئەو چارەسەرە یاساییانەی کە بۆ هەر بارودۆخێکی نەخوازراو کە لەڕێگەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانەوە ڕوو دەدەن.