
ئەمرۆ ، شەممە ٢٩ی ٢ی ٢٠٢٠ ، (پرۆفیسۆر دکتۆر محەمەد رەوف سەعید) مامۆستای زانکۆ و ئابوریناس و کەسایەتی ئەکادیمی دیاری شاری سلێمانی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی سپارد.
بەو بۆنەیەوە سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان- سلێمانی لە بروسکەیکی ماتەمینیدا هاوخەمی خۆی دەربڕی بۆ خانەوادە و کەسوکاری (پرۆفیسۆر دکتۆر محەمەد رەئوف) ,کە وەک و مامۆستا وئەکادیمییستێک ساڵانێکی زۆرە تەمەنی بە خزمەتکردنی زانکۆ و زانستی بواری ئابووری بەخشیبوو، بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوى سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان – سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی دەکەین، داواکارین لە یەزدانی مەزن، (د. محەمەد رەئوف ) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بەکەسوکار و بنەماڵە کەیان بدات.
انا للە و اناالیە راجعون
پ.ی.د. ئومێد رفیق فتاح
سەرۆکی زانکۆی جیهان – سلێمانی