ڕۆژى پێنج شەمە 15-11-2018 لەلایەن پ. ی. د. واحد عمر محى الدین سەرۆکى زانکۆى جیهان و پ.ی . د. ئومێد ڕەفیق فتاح یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى کارگێڕى و خوێندکاران و پ. ی. د. ڕێبوار زین الدین محمد یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و پ. ی. د. على سعید محمد ڕاوێژکارى زانکۆى جیهان پێشوازیان لەوەفدێکى زانکۆى لۆرانس تەکنەلۆجى کرد.
وەفدەکەى زانکۆى لۆرانس پێک هاتبو لە (د.نادر ناصیف ) نوێنەرى زانکۆ ،لەنێوان هەردوولا بڕیاردرا لەسەر ئاڵوگوڕى چەن پرسێکى زانستى هاوبەشى و کارى پێکەوەیى بەمەبەستى پەرە پێدان بەپەیوەندیەکانیان .
لەو دیدارەدا سەرۆکى زانکۆ باسێکى لەسەر زانکۆو بەشە جیاوازەکان و پێویستى و گرنگى پەیوەندیەکان کرد بڕیاردرا کە (یاداشتى لێک تێگەیشتن) لەنێوان هەردو زانکۆ ئیمزا بکرێت .
هەروەها نوێنەرى زانکۆى لۆرانس باسى لەکارەکانیان کرد لەکوردستان کە بەنیازن لە نیسانى 2019 کۆنفرانسێکى نێودەوڵەتى لەسەر (کلتورى ئاشتى و ئاستى خوێندن ) لە سلێمانى ئەنجام بدەن ،داوایان لەزانکۆکرد بۆ ئەم مەبەستە هاوکاریان بکات .
لەکۆتایدا سەرۆکى زانکۆى جیهان ستافى زانستى زانکۆى ڕاسپارد کەهەماهەنگى تەواویان هەبێت بۆ سەرکەوتنى کۆنفرانسەکەیان و بەڵێنى هاوکارى و پشتیوانى بۆیان دووپات کردەوە.