ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 07-06-2022 له سه‌ردانییه‌كی زانكۆی جیهان-سلێمانی بۆ زانكۆی گه‌رمیان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز(پ.ی.د. ئومێد رفیق فتاح) سه‌رۆكی زانكۆی جیهان-سلێمانی و به‌ڕێز (پ.د. به‌مۆ په‌روێز عزیز) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و سه‌رۆك به‌شی یاسا و به‌ڕێوه‌به‌ری میدیا و ڕاگه‌یاندنی زانكۆ، له‌لایه‌ن (پ.د. فه‌رهاد قادر كریم ) و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌رمیانه‌وه پێشوازیان لێكرا ، مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانیكردنه واژووكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن بوو له نێوان هه‌ردوو زانكۆ دا.
لێكتێگه‌یشتنه‌كه بواری جیاوازی زانستی و ئه‌كادیمی و به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونی جیاوازی زانستی ده‌گرێته‌وه.
Related posts