زانكۆی جیهان ـ سلێمانی پێویستی بە مامۆستا هەیە بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 لەو پسپۆریانەی لای خوارەوە و بەو مەرج و رێنماییانەی كە لە خوارەوە هاتووە:
1. پسپۆریەكان
• ژمێریاری
• كارگێڕی كار
• زانستی كۆمپیوتەر
• ئەندازیاری تەلارسازی
• شیكاری نەخۆشییەكان
• زمان و ئەدەبی ئینگلیزی
• وەرگێڕان
2. مەرجەكان
• پێشكەشكار پێویستە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دكتۆرا بێت لە یەكێك لە پسپۆریەكانی لای سەرەوە
• پێویستە پێشكەشكار ئەم بەڵگەنامانە هاوپێچ بكات و بینێرێت بۆ ئەو ئیمەیڵەی خوارەوە ( CV، بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا بە نمرەوە. فەرمانی یەكسان كردنی بروانامە بۆ ئەو كەسانەی خوێندنیان لە دەرەوەی هەرێم بەدەستهێناوە. فەرمانی پێدانی نازناوی زانستی، ئەو پێشكەشكارانەی نازناوی زانستیان نیە ئەوا پێویستە بروانامەی ( IELTS بە نمرەی 5) و بەڵگەنامەی خولی رێگاكانی وانە ووتنەوە ( خولی شیاندن) و پێناسی باری كەسێتی و كارتی زانیاری و پاسپۆرت)
ئیمەیڵ:[email protected]
تێبینی:/
بەرواری پێشكەشكردن لە 25/7/2020 دەست پێدەكات و بەردەوام دەبێت تا ڕێكەوتی 25/8/2020 وە پاش ئەو ریكەوتە لیژنەی ناوەندی دامەزراندن هەلدەستێت بە دیاری كردنی ڕێكەوتی چاوپێكەوتن.
• مووچەی مانگانە دیاری دەكرێت بە گوێرەی ڕێنماییە داراییەكانی زانكۆی جیهان بۆ سالی خوێندنی 2020-2021
• لە حالەتی دامەزراندنیدا پێویستە پێشكەشكار پابەند بێت بە گشت بڕگەكانی ئەو گرێبەستەی كە ئیمزا دەكرێت لە لایەن هەردو لاوە.
• پێویستە پێشكەشكار دانەمەزرابێت لە هیچ زانكۆیەك یان دەزگایەكی حكومی و ناحكومی