ڕۆژی ٢٠/٦/٢٠٢١، ) پ.ی.د. زانا رفیق سعید سێمینارێکی پێشکەش کرد لەژێر ناوی(هۆکارەکانی توندکردن و سووککردنی سزا لە تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا).
پێشکەشکاری سیمینار تیشکی خستە سەر هۆیەکانی توندکردن و سوککردنی سزا لەتاوانە نێودەوڵەتییەکاندا. هەروەها، جیاوازی نێوان ئەم هۆکارانە لەگەڵ ئەو تاوانانەی لەناوخۆی وڵاتاندا رودەدات خرایەڕوو.
لە درێژەی سیمینارەکدا باس لەو جیاوازییانە کرا کە کاریگەری ئەم هۆکارانە چۆن جیاوازن لە تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا، لە بەشێکی تردا باس لەوە کرا کە لە یاسای تاوانکاری نێودەوڵەتی ئەم هۆکارانە چۆن باس کراوە و ڕێکخراوە کە جیاوازن لە یاسای ناوخۆی وڵاتان وە پاشان چەند کەیسێکی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کە حوکمیان لەسەر دەرچووە تایبەت بەو بابەتە شرۆڤەکرا کە ئەو کەیسانە شیکردنەوەی یاساییان بۆ کراو بەراورد کران بە کەیسە نێوخۆییەکان، لە کۆتاییدا ئامادەبووان سەرنج و تێبینی خۆیان خستە روو، وە پێشکەش کاران وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە.