هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له زانكۆی جیهان-سلێمانی، به هاوكاری رێکخراوی گەشەپێدانی مەددەنیەت (CDO)
به‌ڕێوه‌به‌ری میدیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی جیهان-سلێمانی، (م.دژوار انور) هه‌ستا به‌ڕێكخستنی چالاكیه‌ك له‌گه‌ڵ رێکخراوی گەشەپێدانی مەددەنیەت CDO، به‌به‌شداری (م.هێمن رشید اغا) به‌ڕێوه‌یه‌ری دڵنیایی جۆری.
رێکخراوی گەشەپێدانی مەددەنیەت CDO لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشياری بەرەنگاربوونەوەی توندوتيژی دژی ژنان، چالاکيەکی رێکخست بۆ خوێندکارانی کۆلێژی ياسای زانکۆی جيهان-سلێمانی. چالاکیەکە بەشێکە لە پرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتيژی وکوشتن بەبيانوی شەرەف کەلەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانياوە پاڵپشتی دەکريت، بەمەبەستی بەهێزکردنی ميکانيزمە ناوخۆیيەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتيژی لەرێگەی بنياتنانی تواناکانی رێکخراوەکان ودەزگا حکوميەکان.