كاتێك كه تاوانێك ئه‌نجام ده‌درێت ، زۆر گرنگه شوێنى ڕوودانى تاوانه‌كه ده‌ست نیشان بكرێت ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى دیاریكردنى دادگای تایبه‌تمه‌ند به له لێكۆلینه‌وه له‌و تاوانه له ڕووی شوێنه‌وه. بۆیه زۆرجار ناكۆكی ڕوو ده‌دات له نێوان دادگاكانى لێكۆلینه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كام دادگا تایبه‌تمه‌نده له ڕووى شوێنه‌وه به بینینى داواكه . له‌م سیمیناره‌دا باسمان له‌و ناكۆكیه كرد كه له نێوان دادگاكانى لێكۆلینه‌وه ڕوو ده‌دات ، هه‌ندێك جار داوا ده‌كه‌ن كه ئه‌و داوایه له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وان نییه له ڕووى شوێنه‌وه به‌مه‌ش ده‌وترێت ( تنازع السلبی) وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێك جار داوا ده‌كه‌ن كه ئه‌و داوایه له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌واندایه به‌مه‌ش ده‌وترێت ( تنازع الایجابی). له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا باسمان له‌وه كرد كه ئه‌م ناكۆكیه چۆن چاره‌سه‌ر كراوه له ناوه‌ند و هه‌رێم پاشان سه‌رنج و تێبینى خۆمان بۆ ئاماده‌بووان خسته ڕوو. له كۆتایدا ئاماده‌بوان به سه‌رنج و تێبینیكانیان سیمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كردوو وه‌ڵامى پرسیاره‌كانیان له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاره‌وه درایه‌وه.
Related posts