
سەرلەبەیانى ڕۆژى سێ شەممە 10 /10 خوێندکارانى زانکۆى جیهان /سلێمانى بە هاوکارى سەرۆکایەتى زانکۆ مەڕاسیمێکیان بۆ کۆچى مام ئەنجامدا.
مەڕاسیمەکە بە ئامادەبونى ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆو مامۆستایان و کارمەندان و خوێندکاران بەڕێوە چوو، سەرەتاى مەڕاسیمەکە بەوتارێک لەلایەن ڕاگرى کۆلێژى یاسا پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر بەمۆ پەروێز عزیز دەستى پێکرد کە تیایدا باسى ڕۆڵ و گرنگى مامى کرد لە بزوتنەوەى ڕزگارى خوازى کورد.
دواتر خوێندنەوەى پارچەیەک شعر لە لایەن شاعیر هاشم کەریم (چەمخارە ) بۆ مەرگى مام و هەڵدانى 84 باڵۆن بەئاسماندا لە لایەن خوێندکارانەوە وەک وەفایەک بۆ سەرۆک مام جەلال.
لە کۆتایى مەڕاسیمەکەدا ئەنجومەنى زانکۆو مامۆستایان و خوێندکاران 84 مۆمیان بۆ گیانى پاکى مام داگیرساند.