سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨/١/٢٠١٩ بەئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و، ،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.ڕێبوار زین الدین محمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.واحد عمر محی الدین ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئەمینداران و،ڕاگرو سەرۆک بەش وژمارەیەک لە مامۆستایان مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان بۆ مامۆستایانی نمونەی لە ئامادەکردنی پڕۆفایلەکانیان لە هۆڵی سیمیناری زانکۆی جیهان بەڕێوە چوو.
سەرەتای مەڕاسیمەکە وتەیەک لەلایەن دکتۆر. سیروان حامد أحمد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری پێشکەشکرا،کە تێیدا تیشکی خستە سەر پێوەرەکانی هەڵبژاردنی باشترین پڕۆفایلی مامۆستایان وە، سوپاسی هەمو مامۆستایانی زانکۆی کرد لەپای هەوڵ و ماندوبونەکانیان لە ئەنجامدانی چالاکی زانستی .
دواتر تیشکی خستە سەر هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەسیستەمی ئەلیکترۆنی دڵنیایی جۆریدا ئەنجام دراوە.
پاشان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد ،تیایدا سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایانی زانکۆ کرد لە پای بەدەمەوە چوونی داواکاریەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا تایبەت بەپڕۆسەی دڵنیایی جۆری.
لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا ڕێزلێنان درایە ئەو مامۆستایانەی کە لە ئامادەکردنی پڕۆفایلەکانیان نمونەیی بوون.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی پرۆفایلەکان