
ڕێكهوتی 28/06/2022 لەچوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە و زانکۆی جیهان- سلێمانی، (پ.ی.د. ئومێد رفیق فتاح) سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی و (م. مامۆستا دڵشاد عمر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، وە (مامۆستا سهربهست) بهڕێوهبهری بهڕێوهبهرایهتی مهشق و ڕاهێنان، وە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، وە (م.ی. هێمن رشید آغا)، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری بڕوانامەی بەشداریکردنیان بەخشی به ئەو بەشداربووانەی کە خولی ڕاهێنانەکەیان بەسەرکەوتووی تەواوکرد بوو.
سەرۆکی زانکۆی جیهان- سلێمانی بەڵێنی دا کە لە هەوڵ و ڕێکخستنی خولی دیکەدان بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایان و هاوکار دەبن بەمەبەستی سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی کرد لەپای ئەو هەوڵ و ماندووبونەیان بۆ کردنەوەی ئەو خولە و پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرانی بەشداربووی خولەکە کردو و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.