به ئاماده‌بوونى (پ.ى.د.به‌مۆ په‌روێز عزيز) ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕيى و خوێندكاران و (د.زانا جلال سعيد)ڕاگرى كۆلێجى ياسا, مه‌راسيمى بهخشينى بڕوانامه‌ى به‌شداريكردنى خوێندكارانى كۆلێجى ياسا له زانكۆى جيهان-سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى به‌شداربوون له خولى هاوينه‌ى هاوبه‌شى نێوان كۆلێجى ياسا و ڕێكخراى هاريكارى ياساى ژنان (WOLA), كه به‌شێوه‌يه‌كى خۆ به‌خشانه به‌مه‌به‌ستى راهێنانى خوێندكاران له‌سه‌ر كاروبار و ههلسوكهوتى پارێزه‌ر, به شێوه‌ى توێرى و پراكتيكى له‌ناو دادگاكان‌دا, به‌و ئومێده‌ى كۆمه‌ڵێك پارێزه‌رى به‌توانا و لێهاتوو پێبگهيهنين .
خوله‌كه بۆ ماوه‌ى يه‌ك مانگ به‌رده‌وام بوو له (20-07-2019) تاوه‌كو (20-08-2019), كه ته‌واوى ياساى باری كه‌سێتى و ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندووتيژى خێزانى بۆ خوێندكاران ڕوونكرايه‌وه, چۆنيه‌تى جێبه‌جێكردنى ياسا له‌ناو دادگاكان‌دا به‌شێوه‌كى پراكتيكى بۆ خوێندكاران ڕوونكرايه‌وه, وبهشێوهى پراكتيكى خوێندكاران ڕاهێنانيان پێكرا له‌سه‌ر شێواز و ڕێكاره‌كانى دادبينى.
شايه‌نى وتنه بۆ يه‌كه‌مين جاره خوێندكارانى كۆلێجى ياسا به‌شداريان پێده‌كرێت له‌م خولانه‌ى كه له‌لايه‌ن ڕێكخراوى ناوبراو ساڵانه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت, بڕيار وايه به‌رده‌وامى هه‌بێت بۆ ساڵانى ئاينده.