زانکۆی جیهان سلێمانی بەسەرکەوتوویی بەژداری لەیەکەم خولی پرۆگرامەکانی پرۆژەی پێگەیاندنی تیمێك لە بەڕێوەبەران دەکات کە لە لایەن هەردوو ڕێکخراوی فەرەنسی دانیال میتیران فرانس لیبرتی – France Libertés – Fondation Danielle Mitterrand وە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕیکخراوی لیۆ لاگرانژی فەرەنسی – Fédération Léo Lagrange وە ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی Public Aid Organisation (PAO) سەرپەرشتی دەکرێت.
رۆژی ٢٦/١٠/٢٠٢١، بەبەژداری و ئامادەبوونی م. هێمن رشید آغا، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی جیهان سلێمانی، وە هەروەها جێگری کۆنسوڵی فەرەنسا Mr. Patrice LEROY France Deputy Consul General، وە سەرۆك و بەڕێوەبەری گشتی ڕیکخراوی لیۆ لاگرانژی فەرەنسی زانکۆی جیهان سلێمانی بەژداریکرد لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی یەکەم خولی پرۆگرامەکانی پرۆژەی پێگەیاندنی تیمێك لە ڕاهێنەران. ئامادەکاری و هەماهەنگیەکانی بەژداربوونی زانکۆ لە پرۆژەی ناوبراو لە چوارچێوەی کۆمەڵێك چالاکی هاوبەش دێت کە لەگەڵ چەند رێکخراوێکی کوردساتنی ئامادەکراوە لەژێر سەرپەرشتی م. دژوار ئەنوەر ئەحمەد بەڕێوەبەری میدیاو پەیوەندییەکانی زانکۆ.
دامەزراوەی دانیال میتیران – فرانس لیبرتی، بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی لیۆ لاگرانژی فەرەنسی وە بەهاوبەشی چەند ڕێکخراوێکی کوردستانی لەهەرێمی کوردستانی عێراق، هەڵدەستن بەجێبەجێکردنی پرۆژەی پێگەیاندنێکی سەردەمیانەی منداڵان و بەهێزکردنی گەنجان لە ڕێگەی یەکێك لە چالاکترین ڕێگەکانی فێرکردن کە ئەویش فێربونی نافەرمییە – فێربوونی میلی – Non Formal Education. ئامانج لەم پرۆژەیە، دامەزراندی چەند تیمێکە لەڕاهێنەران و بەڕێوەبەران وە دابینکردنیان بە ئامڕازو شێوازی فێرکردنی سەردەمیانەی گونجاو بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی فێرکردنی نافەرمی – فێرکردنی میلی، کە مەبەست لێی تواناسازی منداڵ و گەنجانە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لەبارودۆخێکی ناجێگیردا دەژین.
لە دیارترین بنەما و چوارچێوەی پرۆژەکە؛ ئەم پرۆژەیە گرنگی دەدات بە راهێنانی ڕاهێنەران لەسەر چەمکە پەروەردەییەکان و ستراتیژ و ستراکچەری ڕاهێنان لەسەر بنەماو شێوازی نوێ بۆ فێرکردنی نافەرمی – فێرکردنی میللی. ئەم ڕاهێنانە لەسەر دوو بنەما دامەزراوە، بەشێکی تایبەتە بەکاری تیۆری، بەشێکیان تایبەتە بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێك نموونەی کردەیی. بەشە تیۆرییەکان پشت دەبەستێت بەسەرچاوە جیاوازەکانی لیۆ لاگرانژ وە ئەنجومەنی ئەوروپا. سەبارەت بەبەشە کردەییەکەی، پشت دەبەسترێت بەو شارەزاییە مەیدانیانەی کە بەکارهێنراوەو تاقیکراوەتەوە، وە هەروەها پێشنیارکردنی ڕاهێنانای دیکەی گونجاو لە لایەن ئەندامانی تیمەکانی لیۆ لاگرانژ کە شارەزایی و ئەزمونی تەواویان هەیە لەم بوارەدا.