لەسەر بانگهێشتی باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی ژنانی نەتەوەیەكگرتووەكان، سەرۆکی سەنتەری جێندەرناسى زانكۆی جيهان /سلێمانی وەك نوێنەری زانكۆ بەشداری لە كۆربەندی هەردوو رێكخراوەكە كرد كە تایبەت بوو بە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی ئەوروپا….
رۆژی ٢٠١٩/٦/١٦لە شاری بەغداد، بەرێز(دکتۆرە هەناو حسن محمد خان)سەرۆکی سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی جیهان-سلێمانی وەک نوێنەری زانکۆ بەشداریکرد لە کۆڕبەندێکی تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی ئەوروپا، کە کۆڕبەندەکە دوو تەوەری سەرەکی لە خۆگرتبوو، کە بریتیبوون لە پرسی ژن لە هەموو کایەکاندا لە عێراق لەگەڵ پرسی ژینگە و مەترسییەکانی .لە کۆڕبەندەکەدا چەندین کەسی پسۆر چەند بابەتێکیان بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی پێشکەش کرد لەوانە:باڵوێزی هۆڵەندا و باڵوێزی یەکێتی ئەوروپا و در.سەرباخ خانمی یەکەمی عیراق و ئاڵا تاڵەبانی و د.چۆمان هەردی و بەرپرسی رێکخراوی NUFPA لە عیراق و بەرپرسی رێکخراوی UnWomen لە عیراق و باڵوێزی ئەڵمانیا لە عیراق.
شایەنی باسە لەسەر ئاستی كوردستان تەنها نوێنەرانی زانكۆی جيهان- سلێمانی و زانكۆكانى پۆليتەكنيكى سلێمانى و ڕاپەرین ئامادەبوون، كە زانكۆی جیهان-سلێمانی لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆڕبەندەكەدا بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری هاوبەش و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن و پەرەدان بە تواناكانى مامۆستايان و خوێندكارانى زانكۆمان پەیوەندی لەگەڵ چەندین كەسایەتی و نوێنەرانى رێكخراوى نێودەوڵەتیدا گرێدا.