
سەرلەبەیانی ٨/١/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی-جیهان و بەڕێز محمد ڕؤف شاسوار بەڕێوەبەڕی کارگێڕی و بەڕێز م.کەریم عبدوالڕحمن عثمان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و ئەندامانی بەڕێوبەرایەتیەکە و نوێنەری گشتی خوێندکاران بەمەبەستی ئاگادار بوون لەڕەوشی کافتریاکانی زانکۆ سەردانی کافتریای (١،٢) ی زانکۆیان کرد.
سەردانەکەیان بۆ مەبەستی زیاتر دڵنیابوون لە لایەنی تەندروستی و بەدواداچوون بوو لەڕەوشی پاکوخاوێنی ئەو خواردن و خواردنەوانەی پێشکەشی مامۆستایان و کارمەندان و خوێندکارانی دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ دڵنیایی زیاتر دەداتە سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆمان کە بەخۆشحاڵیەوە لە نزیکەوە
گوێبیستی سەرنج وتێبینیەکانی خوێندکاران دەبن و بە هەند وەریان دەگرن و بەردەوام دەبن لەسەردانیکردن و بەدواداچونەکانیان .
لە کۆتایشدا بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕاپۆرتی خۆیان نوسی و بەرزی دەکەنەوە بۆ بەڕێز سەرۆکایەتی زانکۆ.