
رۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر( 10:00 بۆ 12:00 )ی سه‌رله‌به‌يانى وانه‌يه‌ك به‌ناونيشانى (بڕياره كارگێڕیيهكان) له‌لايه‌ن به‌ڕێز پرۆفيسۆرى ياريده‌ده‌ر د.ئيسماعيل نه‌جمه‌دين زه‌نگەنه پێشکه‌شكرا، وانه‌كه‌ى بۆ چه‌ند ته‌وه‌رێك دابه‌شكرد:
ته‌وه‌رى يه‌كه‌م: وانه‌بێژ پێگه‌ى بڕياره كارگێڕييه‌كانى له‌بابه‌ته‌كانى ياساى كارگێڕى بۆ به‌شداربوان ڕونكرده‌وه، دواتر تيشكى خسته‌سه‌ر چه‌مكى بڕيارى كارگێڕى له‌هه‌ردوو گۆشه‌نيگاى كارگێڕى گشتى و ياساى كارگێڕييه‌وه. وناساندنى له‌هه‌ريه‌ك له‌و دوو گۆشه‌نيگايه‌وه.
ته‌وه‌رى دووه‌م: ڕه‌گه‌زه‌كان وپايهكانى بڕيارى كارگێڕى به‌وردى له‌لايه‌ن وانه‌بێژه‌وه باسكرا به‌شێوه‌يه‌كى ورد، به‌جۆرێك باسى هه‌ريه‌ك لهپايهكان به‌جيا كران له‌ڕوى واتا و ڕه‌گه‌ز و ئه‌و نهنگيانهى توشى هه‌ريه‌ك له‌و ڕه‌گه‌زانه ده‌بن ودواتر ده‌بنه نهنگيهك بۆ بڕياره كارگێڕيهكه.
ته‌وه‌رى سێيه‌م: باسى كه‌وتنه‌بوارى جێبه‌جێكردن و جێبه‌جێكردنى بڕياره كارگێڕيیهكانى تێدا كرا تا گه‌شته ڕێگه‌كانى كۆتايى هاتنى بڕيارى كارگێڕى..