ڕێكه‌وتی 18-11-2021 ، زانكۆی جیهان-سلێمانی به‌شداری كرد له كۆنفرانسی كۆچی نایاسایی كوردستانیان بۆ هه‌نده‌ران.
(م.ی. دژوار أحمد أنور) به‌ڕێوه‌به‌ری میدیا و په‌یوه‌ندییه‌كان و (م.ی.هێمن ڕشید أغا) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری زانكۆی جیهان-سلێمانی به‌شداربوون.
ئامانجی كۆنفرانسه‌كه، شرۆڤه‌ی بابه‌تیانه‌ی دیارده‌ی كۆچی نایاسایی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ هه‌نده‌ران، خستنه‌ڕووی دید و بۆ چوونی هاوڵاتیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیی داره‌كان.
ناوهڕۆك و به‌رنامه‌ی كۆنفرانسه‌كه پێك هاتبوو له خستنه ڕووی ده‌ره‌نجامی ڕاپرسی تایبه‌ت به كۆچی نایاسایی كوردستانیان بۆ هه‌نده‌ران.هه‌روه‌ها ئه‌زموونی فه‌ره‌نسا تایبه‌ت به دیارده‌ی كۆچی نایاسایی له دیارترین ئه‌و بابه‌تانه بوو كه له‌م كۆنفرانسه‌دا ڕوونكرانهوه و گفتوگۆی له باره‌وه‌كرا.
یه‌كێكی دیكه له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا تاوتوێكرا بریتی بوو له كۆچی نایاسایی گه‌نجان و ژیان له دیاسپۆرا بوو.
له كۆتایدا ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانس خرانه ڕوو.
Related posts