له‌ژێر ڕۆشنایی یاداشتنامه‌ی لێك تێگه‌شتن له نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانی زانكۆكانی جیهان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 14/08/2022 یه‌كه‌م خولی ڕێگاكانی وانه ووتنه‌وه (Pedagogy) له زانكۆی جیهان-سلێمانی ده‌ستی پێكرد، له مه‌راسیمی خوله‌كه‌دا به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز (پ.ی.د. ئومێد ڕه‌فیق فتاح) سه‌رۆكی زانكۆی جیهان-سلێمانی و (پ.د. به‌مۆ په‌روێز عزیز) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و (م.دڵشاد عمر) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و (م.سه‌ربه‌ست كریم محمد) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق و ڕاهێنان، ده‌ستی پێكرد.
له‌م خوله‌دا (114) مامۆستای بنه‌ڕه‌تی به‌شدارن، ئه‌م خوله بۆ ماوه‌ی (6) هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت وه به‌شداربووان له‌سه‌ر نوێترین شێوازه‌كانی وانه ووتنه‌وه ڕاده‌هێندرێت به شێوازی تیۆری و پراكتیكی وه له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌رانی پێداگۆجییه‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌زمونه‌كه‌یان هێناوه وانه‌كان ده‌وترێته‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌م خوله له داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ر سێ زانكۆكانی جیهان، پشت به‌ست به‌و یاداشتنامه‌یه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه.