لە ٦- ١٢- ٢٠٢١ ڕۆژی دووشەممە سیمنارێکی یاسایی لەبەشی یاسای زانکۆی جیهان – سلێمانی بەڕێوەچوو بە ناونیشانی(القضاء امانة ) لە لایەن بەڕێز (پ.د. دانا حمەباقی عبدالقادر)، کە تیایدا بەڕێزیان بەوردی تیشکیان خستە سەر بابەتی ئەرک وبەرپرسیاریەتیە یاسایی و ڕەفتاریەکانی دادوەران، و هاوکات گرنگترین شاکار و تواناو شارەزایی تایبەت بە دادوەران ڕوونکرایەوە، بابەتی دیاریکراو لەچوارچێوەی دەقە یاساییە بەرکارەکان لەعێراق و هەرێمی کوردستان شرۆڤەی پێویستی بۆکرا، بابەتەکە دەوڵەمەند کرا بە چەند نموونەیەکی پراکتیکی لە لایەن بەڕێزیانەوە ، هاوکات بواری پێویست بۆ ئامادەبووان ڕەخسێنرا بۆ تاوتوێکردن و گفتوگۆ وخستنە ڕووی چەندین تێبینی و سەرنج لەوبارەیەوە، جێی ئاماژەیە بابەتی پێشکەشکراو جێگەی ڕەزامەندی و سەرنجی ئامادەبووان بوو.