سیمینارێک لە کۆلێجی یاسای زانکۆی جیهان سلێمانی .
ڕۆژی دوو شەممە ٢١/١/٢٠١٩ سیمینارێک بە ناونیشانی (قتل الام لطفلها حدیث الولادة) لە لایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.زانا ڕەفیق سەعید پێشکەشکرا.
سەرەتای سیمینارەکە بە ناساندنی تاوانەکە کە لە مادەی (٤٠٧)لە یاسای سزادانی عێراقیدا هاتوە دەستی پێکرد ،ئەو مەرجانەی کە یاسا دانەری عێراقی بۆ جێبەجێکردنی ئەم دەقە یاساییە دایناوە ، لەوانە پێویستە بکەری تاوانەکە دایک بێت ئەم دەقە یاساییە تەنها بۆ ئەم دایکە دانراوە هیچ کەسێکی دیکە لە کەسە نزیکەکانی ئەم دەقە یاساییە نایانگرێتەوە.
پاشان ئەو کەسەی تاوانەکەی لەسەر دەکرێت پێویستە منداڵی ئەو دایکە بێت بەشێوەی ناشەرعی و تازە لەدایک بوبێت وە هۆکاری کوشتنی منداڵەکەش بریتی بێت لە شتنەوەی ئابڕو.
لەکۆتایدا مامۆستای ناوبراو باسی لەو ڕەخنانە کرد کەلەم دەقە یاساییە دەگیرێت و سەرنج و تێڕوانینەکانی خۆی بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە کە ئەم مادەیە پێویستی بە هەموار کردنەوە هەیە .