
زانکۆی جیهان-سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵێک لە ژێرناونیشانی فیستیڤاڵی زانکۆی جیهان-سلێمانی ،کە تیایدا بانگهێشتی سەرجەم پەیمانگا تایبەتەکان کراوە بۆ بەشداری پێکردنی خوێندکارەکانیان لەم فیستڤاڵەدا لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکارانی خۆشەویستی شارەکەمان و ئاشنابوونیان بە کارو چالاکی یەکتر،کە لەم فیستیڤاڵەدا خوێندکارانی خۆشەویست دەتوانن بەشدار بن بە هەر پرۆژەیەکی زانستی،
شایەنی باسە کە لەم فیستیڤاڵەدا زانکۆی جیهان-سلێمانی بانگهێشتی سەرجەم کەرتە گشتی و تایبەتەکان و کەسایەتیە حکومی نا حکومیەکان و راگەیاندنەکان دەکات بە مەبەستی پیشاندانی بەرهەمی دەستی خوێندکارانی خۆشەویست تا بێتە دەرفەتێک بۆ بەرەو پێشچوون و بە بازارکردنی ژمارەیەک لەو پرۆژانەی کە لەلایەن خوێندکارانەوە بەرهەم هاتووە.
تێبینی:// فیستیڤاڵەکە لە بەرواری ١١/٤/٢٠١٩ دا دەبێت، لە کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی دەست پێدەکات بەردەوام دەبێت تا کاتژمێر ٥ ی ئێوارە،
هەر خوێندکارێکی خۆشەویست ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت لە رێگەی ئەم لینکەوە خۆی ناونوس بکات پێش ئەو بەروارەی فیستیڤاڵەکەی تیا ئەنجام دەدرێت بە پێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی نامێنێ.