
گرێبه‌ستى كارى به كۆمه‌ڵ يه‌كێكه له‌و گرێبه‌ستانه‌ى له سه‌رجه‌م بواره جياوازه‌كانی كاردا ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌م جۆره گرێبه‌سته به‌ئه‌نجام دهگهيهنرێت له نێوان كۆمه‌ڵێك له كرێكاران يان سه‌نديكاى كرێكارن به نوێنه‌رايه‌تى كرێكاران و خاوه‌ن كارێك ئه‌نجام ده‌درێت بۆ بهرجهستهكردني مافێكى دياريكراوى كرێكاران له‌و شوێنه‌دا ، بۆ نموونه بۆ مه‌به‌ستى زياد كردنى كرێى كرێكاران ، يان بۆ مه‌به‌ستى دابين كردنى مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تى به شێوه‌يه‌كى ته‌ندروست ، شايانى باسه ئه‌م جۆره گرێبه‌سته هێزى بابه‌ند بوونى هه‌يه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داده‌نرێت به يه‌كێك له سه‌رجاوه نێوخۆييهكانى ياساى كار كه سروشتێكى پيشهييان هه‌يه ، له‌به‌ر ئه‌وه پێويسته ڕه‌چاو بكرێت له و شوێنى كاره و وه پابه‌ندبن پێوه‌ى وه‌ك چۆن پابه‌ند ده‌بن به‌ده‌قى ياساوه .