ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢١/٢/٢٠١٩ شاندێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەسەرۆکایەتی بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر. مەریوان حمە ڕەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدان و،ئەنجومەنی زانکۆی گەشەپێدان سەردانی زانکۆی جیهانیان کرد.
شاندەکە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
مەبەست لە سەردانەکەیان بۆ زانکۆی جیهان پیرۆزبایی بوو لە دەست بەکار بوونی سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، سەرۆکی زانکۆ سەرەڕای سوپاسی بۆ سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی باسی لە ئەرکی زانکۆ تایبەتەکان کرد بۆ خزمەتی کۆمەڵگەو شاری سلێمانی و دەوروبەری و هەروەها باس لەهەلومەرجی زانکۆ تایبەتەکان کرا.
لە کۆتایدا هەردوولا باسیان لە کاری هاوبەش و پێکەوەیی کرد بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە.