ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٩/٥/١٦ شاندێکی زانکۆی جیهان بەسەرپەرشتی پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان –سلێمانی ، د.ئارێز محمد سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی ، م. هێمن ڕەشید ئاغا بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیان کرد و، لەلایەن بەڕێز عەمیدی مافناس( فەرەیدون عومەر) بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی پێشوازیان لێکرا.
مەبەست لەسەردانەکەیان ناساندن و ئەنجامدانی سیمینارێک بوو لەلایەن خوێندکار (میر کاوە) خوێندکاری قۆناغی پێنجەمی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی زانکۆمان کە خوێندکار (میر کاوە) بەشداربووە لە پێشبڕکێیەکی (Iraq innovation Hackathon) لەبواری سیستەمی هاتووچۆداو، یەکەمی پێشبڕکێکە بوو لەسەر ئاستی پارێزگاری سلێمانی .
پاشان سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی خوێندکار (میرکاوە) ی کرد وەك و خوێندکارێکی بەهرەمەند.
لە کۆتایدا بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆ و خوێندکار (میر کاوە ) کرد.