لە بەرواری ٦/٢/٢٠١٩ لە سەردانێکی ستافێکی زانکۆی جیهان و بەسەرۆکایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر .ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و، دکتۆر. بەمۆ پەروێز عەزیز ڕاگری کۆلێجی یاسا و ، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.زانا جەلال سەعید سەرۆکی بەشی یاسا و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.اسماعیل نجم الدین زەنگەنە مامۆستا لەبەشی یاسا و، مامۆستا. هێمن ڕەشید ئاغا بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان کرد .
سەرەتا لەلایەن بەڕێز (ئازاد محمد أمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشوازیان لێکرا.
مەبەست لە سەردانەکەی زانکۆی جیهان بیروڕا گۆڕینەوە بوو لەسەر پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان .
هەروەها زانکۆی جیهان هەمو ئامادەییەکی دەربڕی بۆ کاری هاوبەش و پێکەوەیی بۆ خوێندنەوەی دۆخی یاسایی و کارگێڕی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان.