لە بەرواری ٢٢/١/٢٠١٩ لە سەردانێکی ستافێکی زانکۆی جیهان و بەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر .ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر. واحد عومەر محی الدین ڕاوێژکاری زانکۆکانی جیهان و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.بەمۆ پەروێز عەزیز ڕاگری کۆلێجی یاسا و، پارێزەر دیار فەرەیدون سەردانی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانیان کرد .
سەرەتا ئەندازیار عەزیز سەعید ڕەشید بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی پێشوازی لە شاندەکە کردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم دەست پێشخەریەی زانکۆی جیهان وجەختی لە گرنگی ئەم پەیوەندیانە کردەوە .
سەردانەکەی زانکۆی جیهان بەمەبەستی پیرۆزبای بوو لە بەڕێز ئەندازیار عزیز سەعید ڕەشید وەکو بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلیمانی .
هەروەها باس لەو بوارانە کرا کە دەکرێت زانکۆمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی هاوکاری یەکتر بکەن سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر هاوکاری و لێکتێگەیشتنێک کەبتوانێت لەڕێگەیەوە خزمەتی شاری سلێمانی پێبکرێت .