ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٦/١٢/٢٠١٨ شاندێکی زانکۆی جیهان کە پێکهاتبوون لە بەڕێز پ.ی.د. ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و بەڕێز پ.ی.د. واحد عمر محی الدین ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان سەردانی (بنکەی ژین بۆ بەڵگاندن و لێکۆڵینەوە) یان کرد.
شاندەکەی زانکۆی جیهان لەلایەن مامۆستا (ڕەفیق صاڵح) سەرۆکی بنکەی ژین و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین پێشوازیان لێکرا.
مەبەست لەسەردانەکەیان گەشەپێدانی پەیوەندیەکانی هەردوو لاو جەخت کردنەوە بوو لەبواری ڕۆشنبیری و زانستی ،بەتایبەت کەهەردوو دەزگا کاردەکەن بۆ دروستکردنی خانەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوە لەسەر دۆکۆمێنت و پاراستنی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەسەر کورد نوسراون لەلایەن نوسەرانی کورد یان کەسانی ترەوە لەبارەی کوردو کوردستان.
لەکۆتایدا هەردوولا گەیشتنە ئەوەی کە لەداهاتویەکی نزیکدا یاداشتی لێکتێگەشتن لەنێوان هەردوو لادا ئیمزا بکرێت بۆ کاری پێکەوەی و پەیوەندی نێوان زانکۆمان و بنکەی ژین.