لە ڕێکەوتی ١٨/١٢/٢٠١٨ بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان –سلێمانی و بەڕێز پ.ی.د.بەمۆ پەروێزعەزیز ڕاگری کۆلێجی یاسا و بەڕێزدادوەر.ئاوات عمر قادر مامۆستا لە بەشی یاسا سەردانی دادگای سلێمانیان کرد.
لەلایەن بەڕێز دادوەر(جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی پێشوازیان لێکرا ،گفتوگۆکرا لەسەر پڕۆژەی چۆنیەتی ڕاهێنانی خوێندکارانی زانکۆمان لەنێوان هەردوو لادا.
هەروەها بیروڕا ئاڵو گۆڕکرا لەبارەی پەیوەندی زانکۆ،فەرمانگەکانی حکومەت و هاوکات هاوڕابوون لەسەر خزمەت کردن و هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە لەڕێگەی کۆڕو خولی هۆشیاری بۆ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، کە زانکۆو دادگاکان دەتوانن بەم ئەرکە هەستن.