
رۆژی یه‌ک شه‌ممە ڕێکه‌وتی (24/3/2019) به ئاماده‌بوونی (د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی کارگێڕی و دارایی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای جێنده‌رناسی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، (د.محه‌مه‌د حوسێن) سه‌رۆکی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ت و (خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان، لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەنتەرى جێندەرناسی زانکۆى جیهان- سلێمانى بەشدارى کرد له ۆرکشۆپێکی تایبه‌ت بە سێنته‌ره‌کانی جێنده‌رناسی له‌زانکۆکانی کوردستان که له لایەن سەنتەرى جێندەرى زانکۆى ئەمریکى- سلێمانى پێشکەشکرا، وه له کۆتایدا بریاردرا بۆ دروست کردنى چەند لیژنەیەکى تایبەت بۆ کارکردن بە راسپاردە و پێشنیارەکانى دەرەنجامى ۆرک شوپەکە.