سەر لە ئێوارەی ڕۆژی ٢٠١٩/٧/٢١ بەئامادەبوونی پ.ی.د. ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان- سلێمانی و پ.ی.د.نادر نانەکەلی و پ.ی.د.واحد عمر محی الدین و پ.ی.د. علی سعید ڕاوێژکارانی زانکۆکانی جیهان و ژمارەیەک لە ڕاگرو سەرۆك بەش و مامۆستایان لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا مەدالیای ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانین لە لایەن بەڕێز د.نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆکانی جیهان بەخشرایە ڕاگرو سەرۆک بەش و بڕیاردەر و بەڕێوەبەرەکانی زانکۆی جیهان –سلێمانی لە پای ئەو ئەرك و ماندوبونەی بینیان بەدێژایی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ وە لە هەمان کاتدا سوپاس و پێزانینی بەخشیە باشترین (١٠) مامۆستای توێژەرلە سەر ئاستی زانکۆ.
لە کۆتایشدا د.نەوزاد یەحیا باجگرسەرۆکی دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆکانی جیهان پێداگری کردەوە لە سەر گرنگی ڕۆڵی مامۆستایان و توێژەران لە پێشخستنی کۆڵەکەی زانست و زانیاری لە کوردستان هەرەوەها ئومێدی خواست کە ساڵی داهاتووی خوێندنی( ٢٠١٩-٢٠٢٠ ) بە سەرکەوتوترین شێواز بەڕێوە بچێت .