سەرۆکی زانکۆی جیهان- سلێمانی بەڕێز (پ.ی.د. ئومێد رفیق فتاح) بە یاوەری بەڕێز (مامۆستا هێمن رشید ئاغا) بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ و (صادق کریم عمر) ڕێکخەری پڕۆژەی (Environmental and Water Resource Engineering) کە لەلایەن ڕێکخراوی (IREX) ی ئەمریکییەوە سەرپەرشتی دەکرێت سەردانی (دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی) یان کرد لە ڕێکەوتی (٩/١/٢٠٢٢) بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش. ئامادەکاری و هەماهەنگیەکانی بەژداربوونی زانکۆ لە پرۆژەی ناوبراو لە چوارچێوەی کۆمەڵێك چالاکی هاوبەش دێت کە لەگەڵ چەند رێکخراوێکی کوردستانی و بیانی ئامادە دهكرێت لەژێر سەرپەرشتی (م. دژوار ئەنوەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری میدیاو پەیوەندییەکانی زانکۆ.
لەم کۆبوونەوەیەدا چەند بابەتێکی گرنگ باسی لێوەکرا، لە گرنگترینیان:
- هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی کرداریی لەسەر (چۆنیەتی کەمکردنەوەی هۆکارەکانی کارەساتی ژینگەیی و پێشکەشکردنی ستراتیژەکانی دەستکەوتنی سەرچاوەی ئاوی بەردەوام)، هەردوولا بە هاوبەشی پلانی ستراتیژی درێژخایەن و پرۆژەی بهردهوامیان دەبێت له ئايندهدا، کە لە ئەنجامدا خزمەتێکی گەورە بە پارێزگاى سلێمانى دەگەیەنێت له بوارى ژينگه و ئاوى سهرزهوى.
- ئامادەکاری بۆ واژووکردنی یاداشتیێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا.
- سوود بینین لە توانا زانستی و ئەکادیمیەکانی هەردوولا بەتایبەتی لەڕووی بەکارهێنانی تاقیگە زانستییەکان.