
ڕێكه‌وتی ٨/٦/٢٠٢٢ به‌ڕێز (پ.ی.د. ئومێد ڕه‌فیق فتاح)سەرۆکی زانکۆی جيهان-سلێمانی و به‌ڕێز (پ.د. به‌مۆ په‌روێز عزیز) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و سه‌رۆك به‌شی یاسا و به‌ڕێوه‌به‌ری میدیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ سەردانی ئيدارەی گەرميانيان کرد، له‌لایەن بەرێز(جلال شيخ نوری) سەرپەرشتياری ئيدارەی گەرميان وە بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی گەرميان بەرێز (پ.د فەرهاد قادر کريم) پێشوازيان لێ‌کرا.
مەبەست لەسەردانەکە تاوتوێکردنی ئيداری و ياساییەکانی کردنەوەی زانکۆی جيهان لە گەرميان بوو.
سەرپەرشتياری گەرميان پاڵپشتی ئيدارەی گەرميانی بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕی و گرنگی کارێکی لەو شێوەیە بۆ ناوچەی گەرميان خستەروو.
هه‌روه‌ها سەرۆکی زانکۆی جيهان سلێمانی سوپاسی ئيدارەی گەرميانی کرد بۆ گرنگيدانيان بە دامەزراندنی زانکۆی جيهان لەو ناوچەیە لە داهاتودا.