
سەردانیکردنی زانکۆی جیهان بۆ سەنتەری هیوا(سەنتەری گەنجانی بێ سەرپەرشت).
ڕێکەوتی ٢١/١/٢٠١٩ بە ئامادەبونی بەڕێز م.هێمن ڕشید ئاغا بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆی جیهان –سلیمانی و، نوێنەری خوێندکاران و ژمارەیەک خوێندکار سەردانی سەنتەری هیوا (سەنتەری گەنجانی بێ سەرپەرشت) یان کرد.
سەرەتا لەلایەن بەڕێز شێرکۆ عارف حمە قادر بەڕێوەبەری سەنتەری هیوا و کارمەندانی سەنتەرەکە پێشوازیان لێکرا ، تیشک خرایە سەر بەڕێوەچونی کارو چالاکیەکانی سەنتەرەکەو دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەر بۆ ئەو کێشەو گرفتە داراییانەی کەڕوبەڕویان دەبیتەوە
لەکۆتایدا بڕیاردرا زانکۆی جیهان-سلێمانی و سەنتەری هیوا هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیاندا هەبێت و لە لایەن زانکۆی جیهانەوە هەندێک لە پێداویستیە هەنوکەیەکانیان بۆ دابین بکرێت .