ڕۆژی ١٩/٢/٢٠١٩ ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگای کۆمپیوتەری قەڵادزێی ئەهلی لە گەشتێکی زانستیاندا سەردانی زانکۆی جیهانیان کرد.
سەرەتا لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر. کامەران حەمە عەلی عبداللە سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر پێشوازیان لێکرا.
پاشان هۆڵەکانی خوێندنی کۆمپیوتەر و چۆنیەتی وانە وتنەوە و تاقیگەکانی کۆمپیوتەریان پێ ئاشنا کرا.
لەکۆتایدا سەردانی فەرمانگای تۆمارو وەرگرتنیان کردوولەلایەن مامۆستا.ئاسۆ حمە شین بەڕێوەبەری فەرمانگەی تۆمارو وەرگرتن پێشوازیان لێکراو، ئاشنا کران بەچۆنیەتی وەرگرتنی خوێندکارانی پەیمانگای پێنج ساڵەی کۆمپیوتەر لەزانکۆی جیهان بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.