پێشکەشکردنی سیمینارێک لە کۆلێجی یاسا.
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠١٩ سیمینارێک لە کۆلێجی یاسا لە لایەن د.زوبێر مستەفا حسێن بە ناونیشانی( العدول عن العقد الالکترونی) پێشکەشکرا.
سیمینارەکە بریتیە لە پاشگەزبوونەوە لە گرێبەست کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام دراوە، کە تیایدا باس لە چۆنێتی پاشگەزبوونەوەو دەرئەنجامەکانی کرد،هەروەها باسی هەڵوێستی یاسای عیراقی و هەرێمی کوردستان کرا دەربارەی بابەتەکەو بەراوردکردنی بە یاسای وڵاتانی تر کە باسی بابەتەکەیان کردوە وەک یاسای فەرەنسی .
لە کۆتاییدا گەیشتینە چەند دەرئەنجامێک کە یەکێک لە مانە بریتیە لەوەی کە لە یاسای عیراقیدا ماوە دیاری نەکراوە بۆ مافی پاشگەزبوونەوەی بەکاربەر لە گرێبەستی ئەلیکترۆنی لەبەر ئەوە پێشنیازمان کرد کە ئەو ماوەیە بە یاسا دیاری بکرێت.