ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی ٢٦/١٢/٢٠١٨ سیمینارێک لە لایەن بەڕێز د.(اسماعیل نجم الدین زەنگەنە) مامۆستا لە کۆلێجی یاسا بەناونیشانی (قراءة قانونیة لقرار المحکمة الاتحادیة العلیا المتعلق بقانون مجلس النواب العراقی ١٣ لسنة ٢٠١٨) پێشکەشکرا.
سەرەتای سیمینارەکە زانیاری درا سەبارەت بە یاسای تانە لێدراو، تێیدا ئاماژە کرا بەوەی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و دامەزراوەکانی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠١٨ لە کۆتا ماوەکانی خولی سێیەمی پەڕلەمان پەسەندکرا،پەسەندکردنی دەکەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە لەیاساکەدا دیاریکراوە کە بۆ چوار مەبەست یاساکە دەرکراوە.
لەبەشێکی تری سیمینارەکەدا پێشکەشکار تیشکی خستە سەر ئەو تانانەی لەیاساکە دران، کە بریتی بوون لە دوو تانە یەکەمیان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران وە لەڕێگەی نوێنەری یاساییەوە ، دوەمیان لەلایەن سێ پاریزەرەوە بوو، دواتر دادگا هەردوو داواکەی یەکخست و داوای یەکەمی وەک ڕەسەن ناساند جونکە پێشتر پێشکەشکرابوو هەموو داواکاریەکانی داوای دووەم لە یەکەمدا ئاماژەیان پێکرابوو.
دواتر پێشکەشکار تیشکی زیاتری خستە سەر ئەو تانانەی لە یاساکە درابوبون کە ژمارەیان نزیکەی ٢٩ تانە بوون ،لەوانە دادگا ٢٤ تانەی ڕەتکردەوە ،و ٥ تانەی پەسەند کرد، یەکێک لەو تانانەی دادگا وەریگرت حوکمی قانونی ماددەی ١٣ی پێهەڵوەشاندەوە ئەو تانە بوو کەدرابوو لە خانەنشینکردنی سەرۆک و ئەندامانی پەڕلەمان بەدەر لەو مەرجانەی لەیاسای خانەنشینی یەکگرتوو هاتبون.
لەکؤتایدا یەک بە یەکی تانەکان خرانە ڕوو لەگەڵ بڕیاری دادگا سەبارەت بە هەر تانەیەک و هۆکارەکانی دەرکردنی بڕیارەکە.