بەڕێوەچونی سیمینارێک لە کۆلێجی یاسای زانکۆی جیهان .
لە ڕێکەوتی ٥-٢ سیمینارێک لەلایەن مامۆستا.هێمن ڕەشید ئاغا مامۆستا لەبەشی یاسا و، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆی جیهان بە ناونیشانی ( مشروعیة القوانین بین النظریة والتطبیق) پێشکەشکرا .
سەرەتای سیمینارەکە پێشکەشکار تیشکی خستە سەر هەندێک هەڵسوکەوت کە لەڕووی یاساییەوە ڕێگە پێدراوە ،بەڵام مۆڕاڵی گشتی و تاکەکان قبوڵی ناکەن و ڕەتی دەکەنەوە ، وە بە پێچەوانەشەوە هەندێک جار هەڵسوکەوتەکە قبوڵکراوە بە بۆچوونی تاک و کۆمەڵگە ، بەڵام یاسا ڕەتی ئەکاتەوە و قبوڵ نەکراوە لە ڕووی یاساییەوە.
باسی لەنمونەی ئەمانەش کرد ،وەک بەکارهێنانی کۆکایین لە سەرەتادا وەک ماددەیەکی سڕکەر دۆزرایەوە لە ئەڵمانیا بەڵام پاشان بووە ماددەیەکی هۆشبەر و یاسا وەک تاوانێک مامەڵەی لەگەڵ دەکات.
لەکۆتایشدا باسی لەوەکرد کە هاوڕەگەزبازی لە سەرەتادا ڕێگەپێدراو نەبوو لەسەدەی نۆزدەدا و حوکمی لەسێدارەدانی لەسەر بوو بەڵام لەم سەردەمەدا دەبینین لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا ڕێگە پێدراوە.