
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سیمینارێکی پێشکەش بە فەرمانبەران و کرێکارانی زانکۆ کرد.
لەڕێکەوتی ٤/٢/٢٠١٩ سیمینارێک بە ناونیشانی (سەلامەتی لێپرسراویەتی هەموانە ) لەلایەن مامۆستا.کەریم عبدالرحمان عثمان بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی جیهان بۆ فەرمانبەران و کارگوزارانی زانکۆ پێشکەشکرا.
تەندروستی و سەلامەتی ئەرکێکە لەسەر شانی هەر تاکێک ،بۆیە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی جیهان بە گرنگی دەزانیت سیمینارێکی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی ئەنجام بدات سەبارەت بە دیاریکردن و ناسینەوەی کێشەکان و چارەسەرکردن و کۆنتڕۆڵ کردنی، بۆیە پێویستە سەرجەم چین و توێژەکان ئاشنا بن بە سەرجەم یاساکانی تەندروستی و سەلامەتی و بەشێوازێکی زانستیانە بنبڕکردنی ڕوداوەکان کە دەبنە هۆی زیان لە هەرشوێنێک بێت .
هەروەها ئاگر کەوتنەوە کە بەروداوێکی چاوەڕوان نەکراوهەژمار دەکرێت وە چۆن خۆمان بپارێزین لە ئاگر کەوتنەوە وە بە چ شێوازێکی زانستی بتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین.