سیمینارێک لە کۆلێجی یاسای زانکۆی جیهان سلێمانی .
ڕۆژی سێ شەمە٢٢/١/٢٠١٩ سیمینارێک بە ناونیشانی (دور النشاط المرفقی للإدارة في حمایة الأسرة) لایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.أسماعیل نجم الدین زەنگەنە پێشکەشکرا.
لەسەرەتادا پێشکەشکارڕۆڵی کارگێڕی لەمەر پاراستنی خێزان یان یەکێک لە ڕەگەزاکانی و،واتای چەمکی خێزان لەڕووی یاساییەوە چ لەسەر ئاستی یاسای نێو دەوڵەتی و ج لەسەر ئاستی یاسای ناوخۆیی خستە ڕوو.
دواتر بابەتەکەی دابەشکرد بۆ دوو بەشی سەرەکی ، بەش یەکەم باسی ئەو وەزارەت و دامەزراوە کارگێڕیانەی کرد کە تایبەندمەندن بە پاراستنی خێزان ، و ئەوانەشی کە بایەخ دەدەن بەو بەهایە .
هەروەها پێشکەشکار ئەوکەرەستانەی دەست نیشان کرد کە ئەو دامەزراوە کارگێڕیانە پشتی پێدەبەستن بۆ ڕایکردنی ئەرک و تایبەتمەندیەکانیان لە پاراستنی خێزان یان ڕەگەزێک لە رەگەزەکانی .
لەکۆتایدا دارنجام و ڕاسپاردەکانی بە چەند خاڵیک خستە ڕوو ، بە تایبەت ئەوەی پەیوەستە بە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پێشخستنی ئەو ڕۆڵەو زیاتر تۆکمەکردنی.