پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن کۆلێجی یاسا.
له ڕێكهوتى ٦/٢/٢٠١٩ له كۆلێجى ياسای زانكۆى جيهان -سلێمانى سيمينارێك لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.بەمۆ پەروێز عەزیز به ناونيشانى (الحمایة الاحترازیة للمستهلك من الاعلانات التجاریة المضللة) پێشکەشکرا.
پێشکەشکار باسی لەوە کرد نەبونی چاودێری لەسەر ڕیکلامە بازرگانیەکان وایکردووە بەکاربەر هەڵبخەڵەتێنرێت لە گرێبەستەکاندا، هۆکاری ئەمەش بۆ کەمو کوڕی یاساکانی تایبەت بە پارێزگاری بەکاربەر دەگەڕێتەوە.
باسی لەوەش کرد بۆ چارەسەری ئەمە پێویستە کەناڵ ودەزگای تایبەتمەند هەبێت بۆ چاودێریکردنی ڕیکلامەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی نەبنە هۆکاری هەڵخەڵەتاندنی بەکاربەر، ئەمەش دوای پێداچونەوەو هەموارکردنی یاسا تایبەتمەندەکان دێت .
گرنگی ئەم چاودێریکردنە لەوەدایە پارێزگاری لە مافەکانی بەکاربەر دەکات پێش ئەوەی زیانی بەر بکەوێت..