
سیمینارێك لە لایەن بەشی یاسا پێشکەشکرا.
لە ڕێکەوتی٢٠١٩/٥/٢ سیمینارێك لەلایەن دكتۆر (دلاوه ر صالح محمود) بە ناونیسانی (تنازع القوانين في الدولة الفدرالية/ جمهورية العراق انموذجا) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی پێسکەشکرا.
تتنازع القوانين واتە کێبڕکێ کردنی ژمارەیەك یاسا بۆ ئەوەی جێ بەجێ بکرێت بەسەر پەیوەندیەکدا کە یەکێک لە پێکهێنەرەکانی بیانی بێت ، بەڵام ئەوەی کە دەگوزەرێت لە دەوڵەتی فیدڕالیدا زیاتر خۆی دەبینێتەوە لە بەریەککەوتنی یاساکان نەک کێبڕکێی نێوان یاساکان ، وە پێویستە ئەم بەریەک کەوتنە چارەسەر بکریت لە ڕێگەی گۆڕانکاری لە دەستوردا ئەویش بە فراوانکردنی دەسەڵاتی مەرکەز بەسەر هەرێمەکاندا ، پاشان بە گەڕانەوە بۆ دادگای فیدراڵی وە لە هەمان کاتدا گۆڕینی بڕگەی دوو لە مادەی ٣٢ لە یاسای شارستانی عێراقی ژمارە ٤٠ی ساڵی ١٩٥١.