سیمینارێک لە کۆلێجی یاسای زانکۆی جیهان- سلێمانی .
لە ڕێکەوتی٢٨/١/ ٢٠١٩ سیمینارێک لە لایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.أسماعیل نامیق حسێن بە ناونیشانی (پەیڕەوکردنی خودبژێری یاساو کاریگەری لەسەر سەقامگیری یاسایی) پێشکەشکرا.
لە سیمینارەکەدا باسی لە خراپ جێبەجێ کردنی یاسا وکاریگەریەکانی لەسەر سەروەری یاسا و سەقامگیری یاسایی کرد.
پێشکەشکار باسی لەوەش کرد یاسا چەند گرنگە بە باشی دابڕیژرێت، لەوە گرنگتر ئەوەیە بەباشی پەیڕەو بکرێت ، نابێت ڕێگە بدریت بە پەیڕەوکەرانی یاسا بە ئارەزوی خۆیان یاسا جێبەجێ بکەن چیان ویست و بەسەر کێدا ویستیان وا جێبەجێی بکەن ،بەڵکو دەبێت پەیڕەوکردنی یاسا و پەیڕەوکەرانی لەژێر چاودێریەکی ئەوتۆدابن ،هیچ بوارێک نەهێڵرێتەوە بۆ خراپ جێبەجێ کردن.