بەشی ئینگلیزی سیمینارێکی پێشکەشکرد.
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٤/٣/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی پ.ی.د.واحید عومەر محی الدین ڕاوێژکاری زانکۆکانی جیهان و،م. ئاراس عەبدالکەریم سەرۆکی بەشی ئینگلیزی و، ژمارەیەک لەمامۆستایان و خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی سیمینارێک لەلایەن پ.ی.د.شاخەوان جەلال بەناونیشانی(پێواژۆکانی بە ستانداردکردنی زمانی کوردی) پێشکەشکرا.
لە سیمینارەکەدا باسی چەندوچوونەکانی زمانی ستانداردی کرد و،.بۆئەم مەبەستە چەمکی زمان و جۆرەکانی زمان وزمانی ستاندارد خراونەتە بەرباس و لێکۆڵینەوە، دواتر ڕێگاکانی دروستکردنی زمانی ستاندارد باسکراوە.
بەمەبەستی تێڕامانی زانستیانەی زیاترلەبابەتەکەو تیشکخستنە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە پێواژۆکانی دروستکردنی زمانی ستانداردی کوردی کراوەتە ئامانج و ڕوونکراوەتەوە..