
سیمینارێک بەناونیشانى (فەلسەفەى مێژوو لاى شپنگلەر) بەڕێوە چوو.
لەڕێکەوتى 24-10-2018 سیمینارێک لەلایەن خوێندکارى ماستەر(مەریوان عەبدول عبداللە حمە ڕەشید) بەناونیشانى (فەلسەفەى مێژوو لاى شپنگلەر) بۆ بەشى زانستى کۆمپیوتەرى زانمکۆمان کردەوە .
خوێندکار لە سیمینارەکەیدا ئاماژەى بە تێڕوانینى فەیلەسوفى ئەڵمانى شپنگلەر کرد بۆ شارستانیەت و مێژوو ،تیایدا باسى لە ئەو ڕەخنانە کرد کە شپنگلەر لە مێژوو نوسانى ئەوروپى گرتووە لەسەر هەندێک لە تێڕوانینەکانیان سەبارەت بە مێژووى جیهان ،وەک ڕەخنە لە دابەشکردنى مێژوو بۆ کۆن و نوێ و ناوەڕاست ، ڕەخنە لە سێنترالیزمى ئەوروپى و ،جگە لوە ئاماژەى بە تێڕوانینى شپنگلەر کرد بۆ شارستانیەت ،وەک باسکردن لە تێڕوانینى بایۆلۆجیانەى شپنگلەر بۆ شارستانیەت .